پەیامی کورد … حەلبووسی داوا دەکات پرسی بودجەی ٢٠٢١ بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلمانەوە
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق واده‌ى پرسی ده‌نگدانى له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی ٢٠٢١ دیاریكرد، و داوایكرد بخرێته به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بڕیاریدا، پرسى ده‌نگدانه‌كه بخرێته به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی رۆژی دووشهممه١٥ی ئاداری ٢٠٢١، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه.
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رونیكرده‌وه، له‌سه‌ر داواكارى ١٥٠ په‌رله‌مانتاری سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی عێراق كه واژۆیان له‌سه‌ر كردبو تاوه‌كو پرۆژه یاسای بودجه‌ی ٢٠٢١ بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، رۆژی دووشه‌ممه ١٥ی ئازار پڕۆژه‌ی بودجه ده‌خرێته به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە