پەیامی کورد … بوومەلەرزەیەکی بەهێز ژاپۆنی هەژاند
ئاژانسی کەشناسیی ژاپۆن ڕایگەیاند، بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٧.١ پلە بە پێوەری ڕێختەر کەناراوەکانی ژاپۆنی هەژاند دەشڵێت، هیچ ئەگەرێکی ڕوودانی تسۆنامی نییە.
ئهمڕۆ شەممە ١٣ ی شوباتی ٢٠٢١ ئاژانسی کەشناسیی ژاپۆن ڕایگەیاند، بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٧.١ بەپلەی ڕێختەر لە کەنارەکانی خۆرهەڵاتی ژاپۆن لە فۆکوشیما ڕوویداوە .
ههروهها باسی لهوهش كردوه ، بومەلەرزەکە لە قوڵایی ٦٠ کیلۆمەتر بووە و هیچ هۆشدارییەکی تسونامیش دەرنەکرا.
میدیاکانی ئەو وڵاتە ئاماژه بهوهدهكهن بومەلەرزەکە کاتژمێر١١.٠٠ی شەو بەکاتی ئەو وڵاتە واته كاتژمێر ٥ ی ئێوارهی ئهمڕۆ به كاتی كوردستان ڕوویداوە و هیچ زانیارییەک لەبارەی هەبوونی قوربانییەوە بڵاونەکراوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە