بوومەلەرزەیەك ئێرانی هەژاند

بوومەلەرزەیەك ئێرانی هەژاند


پەیامی کورد... بوومەلەرزەیەك ئێرانی هەژاند


بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.6 پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری وەرزاقان-ی سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات لە باكووری ڕۆژئاوای ئێران هەژاند.

لە ڕاپۆرتێكی ئێرنادا هاتووە : بوومەلەرزەكە كاتژمێر 5.57 خوولەكی بەیانی بە كاتی ناوخۆی ئێران بە قوڵایی 9 كیلۆمەتر ڕوویداوە.

بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبردنی قەیرانەكان لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات ڕایگەیاند، كە تیمەكانی هەڵسەنگاندن ڕەوانەی ناوچەكە كراون.

شاری وەرزاقان كە ژمارەی دانیشتووانی 45 هەزار كەسە و نزیكەی 70 كم لە شاری تەبرێز-ی ناوەندی پارێزگاكە دوورە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە