زنجیرە بوومەلەرزەیەك باشووری ئێرانی هەژاند

بەرواری بڵاوکردنەوە :
زنجیرە بوومەلەرزەیەك باشووری ئێرانی هەژاند

ڕۆژی هەینی هەینی زنجیرەیەك بوومەلەرزە پارێزگای خوزستانی لە باشوری ئێران هەژاند.

بەپێی سەرچاوە كەشناسییەكان ، یەكەمیان بوومەلەرزەیەكی پلە بەرز بەگوڕی (4.9) پلەی ڕێختەر لە پارێزگای خوزستان ڕوویدا.

لە كاتژمێر (11:45) ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بەكاتی هەرێم و لە قوڵایی (16) كیلۆ مەتر بووە، هەروەها بوومەلەرزەیەكی دیكە بەگوڕی (4.7) پلەی ڕێختەر لە پارێزگای خوزستان ڕوویدا، هەروەها (10) خولەك دواتر بوومەلەرزەیەكی تر لە قوڵایی (10) كیلۆ مەتر ڕوویداوە، سێیەم بوومەلەرزە بەگوڕی (4.4) پلە بووە پێنج خولەك دواترو واتە لە كاتژمێر (12:01) بووە، چوارەم بوومەلەرزە بەگوڕی (4.5) پلە بووە لە پارێزگای خوزستان لە كاتژمێر (1:01) ی دوای نێوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە قوڵایی (10) كیلۆ مەتر بووە، پێنجەم بوومەلەرزە بەگوڕی (3.5) پلە بووە لە كاتژمێر (1:11) ی دوانێوەڕۆ لە قوڵایی (10) كیلۆ مەترو چەقی ئەم 5 بوومەلەرزەیە شارۆچكەی مەشراگە بووە لە پارێزگای خوزستان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە