پەیامی کورد ... جێگری سەرۆکوەزیران ی هەرێمی کوردستان " قوباد تاڵەبانی " سەردانی ئەرمێنیا دەکات
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەرمینیا دەکات و زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ووڵاتە ئەنجام دەدات.
سەمیر هەورامی، ووتەبێژی جێگری سەرۆکی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسەردانێكی فەرمی دەچێتە كۆماری ئەرمینیا بەمەبەستی كەڵك وەرگرتن لە ئەزموونی ئەو ووڵاتە لە كەرتە جۆربەجۆرەكانی ئای تی و خوێندنی پیشەیی و پەرەپێدانی توانای گەنجان".
ئاماژەی بەوەشکرد، لەم سەردانە سێ رۆژییەدا کە ئەمڕۆ هەینی دەستپێدەكات، جێگری سەرۆک وەزیران زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ گەورە لێپرسراوانی ئەرمینیا ئەنجامدەدات، لەهەمانکاتدا سەردانی چەند سەنتەرێکی ئەکادیمی و پیشەیی دەکات.
سەمیر هەورامی باسی لەوەشکرد، لە سەردانەكەدا وەزیری پلاندانان د.دارا ڕەشید و سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئومێد سەباح بەشدار دەبن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە