سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ئاستی دووبارەی کۆرۆنا لە ئاڵمانیا هۆشداری دەدرێت

سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ئاستی دووبارەی کۆرۆنا لە ئاڵمانیا هۆشداری دەدرێت

پەیامی کورد    ...    سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ئاستی دووبارەی کۆرۆنا لە ئاڵمانیا هۆشداری دەدرێت .

بەرپرسێکی دەوڵەتی لە ئاڵمانیا سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ئاستی دووبارەی کۆرۆنا لەم ووڵاتەدا لە هەفتەکانی داهاتوودا هۆشداری دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک هێڵیگا براون سەرۆکی نووسینگە و ڕاوێژکاری باڵای ئەنگێڵلا مێرکڵ گەورە ڕاوێژکار و بەرپرسی ئاڵمانیا دەربارەی دووبارە بەرزبوونەوە و مەترسییەکانی کۆرۆنا لەم ووڵاتەدا لە ماوەی هەفتەکانی داهاتوو هۆشداری دا .

براون ووتی : لەوانەیە لە هەفتەکانی داهاتوودا ژمارەی تووشبووانی ڕۆژانە تامونگی سێپتەمبەر لەوانەیە تا ڕۆژێک بگاتە ١٠٠ هەزار کەسیش و ئەمە هۆشداری یەکە بۆ خەڵک و کەسب و کارەکان .

لە دوای دوو مانگ کەم بوونەوەی کۆرۆنا تا ئاستێکی مامناوەند لە ژمارەی تووشبووان ، ئاڵمانیا - گەورەترین ئابووری ئەورووپا لەگەڵ بەرزبوونەوەی نوێ کۆرۆنا بەرەوڕوو بووەتەوە . لە حاڵێکدا نیوەی ڕێژەی دانیشتوانی ئاڵمانیا ش واکسینە کراون بەڵام بەرفراوانی کۆرۆنای جۆری دێڵتا بووەتە هۆی ئەوەی تاکوو تووشبووان بەم نەخۆشییە ٦٠٪ زیاد بکات .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە