پەیامی کورد … داعش لە پارێزگای سەلاحدین هێرشی کردە سەر سپای عێراق
گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر خاڵێكی پشكنینی سوپای عێراق و شەڕو پێكدادان ڕویداوەو كوژراوو بریندار هەیە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی باسی لەوەكردووە، درەنگانێكی شەوی رابردوو گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر خاڵێكی سوپای عێراقی لەناوچەی (مەتیبیجە) ی خۆرهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین و لەئەنجامی شەڕو پێكداداندا دوو سەرباز كوژراون و سێی دیكەش برینداربوونە.
بەپێی زانیارییەكان، دوای شەڕو پێكدادانەكان هێزێكی تری سوپای عێراق گەیشتوونەتە ناوچەكەو چەكدارەكانی داعشیش ناوچەكەیان جێهێشتووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە