پەیامی کورد... داعش لە سووریا ١٢ کەسی کوشت و چارەنووسی ٦٣ کەسیش نادیارە
دوای رفاندنی 75 كەس لە سووریا كە بەشێكیان ژنن، رێكخراوی داعش 12 كەسی كوشت و تاوەكو ئێستا چارەنوسی 63ی دیکە نادیارە.
روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردووەتەوە، رێكخراوی داعش ماوەی 5 رۆژە 75 كەسی لە دەشتاییەكانی "تدمر" رفاندووە.
ئەوەش هاتووە، رێكخراوەكە 12 كەسیانی كوشتووە كە یەكێكیان ژنە و یەكێكی تریان ئەندامی هێزە ئەمنییەكانی رژێمی سوریایە، تاوەكو ئێستاش چارەنوسی 63 كەسەكەی دیكە نادیارە.
بەپێی زانیارییەكانی روانگەی سوری، ئەو كەسانە زۆرینەیان لەكاتی كۆكردنەوەی گژ و گیا رفێنراون و داعش سەرقاڵیی هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەكان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە كارەساتی بومەلەرزەكەی سوریا و توركیا وەك هەل قۆستووەتەوە بۆ رفاندنی هاوڵاتیان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە