داعش کوژرانی سەرۆکی گروپی بۆکۆ حەرامی نایجیریای پشتڕاستکردەوە

داعش کوژرانی سەرۆکی گروپی بۆکۆ حەرامی نایجیریای پشتڕاستکردەوە

پەیامی کورد … داعش کوژرانی سەرۆکی گروپی بۆکۆ حەرامی نایجیریای پشتڕاستکردەوە

 

ڕێکخراوی داعشی لقی خۆرئاوای ئەفریقا لە تۆمارێکی دەنگیدا، کوژرانی (ئەبو بەکر شیکاو) سەرۆکی گروپی (بۆکۆ حەرام)ی لە نایجیریا ڕاگەیاند.

 

لە تۆمارێکی دەنگیدا کەسێک بە ناوی ئەبو موسعەب بەرناوی، بە ناوی سەرکردەی ویلایەتی خۆرئاوای ئەفریقای ڕێکخراوی داعش ڕایگەیاند، ئەبوبەکر شیکا و لە ١٨ی مانگی ئایاری ڕابردوودا لە تەقینەوەی بۆمبێکی تەوقیتکراودا کوژاروە، لە کاتێکدا چەکدارەکانی ڕێکخراوی داعش لەگەڵیان بەشەرهاتوون.

 

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، بڵاویکردەوە، ئەو دەنگە تۆمار کراوە دەگەڕێتەوە بۆ سەرکردەی ڕێکخراوی داعشی ویلایەتی خۆرئاوای ئەفریقا.

 

هەندێک سەرچاوەی دیکەش باس لەوە دەکەن، ئەبو بەکر شیکاو لە کاتی گەمارۆدانی لە لایەن چەکدارانی داعشەوە، پشتێنی بۆمبڕێژکراوی بە خۆیدا تەقاندووەتەوە و خۆی کوشتووە و خۆی نەداوە بەدەستەوەی چەکدارانی داعش.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە