پەیامی کورد... سەرۆکی بیلاڕوسیا گەیشتنی سەرۆکی گروپی چەکداری ڤاگنەری بە وڵاتەکەی راگەیاند
ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی بیلتای فەرمی بیلاڕوسیا لە زاری ئەلێکساندەر لۆکاشینکۆ سەرۆکی ئەو وڵاتەوە بڵاویکردەوە، یەڤگینی پریگۆژین سەرۆکی هێزی چەکداری ڤاگنەر گەیشتووەتە وڵاتەکەی.
ئەوەشی خستەڕوو، وەزیری بەرگری وڵاتەکەی پێی راگەیاندووە، بوونی هێزێکی چەکداری وەک ڤاگنەر لە ناو سوپای بیلاروسیا کێشە دروستناکات و ئەویش وەزیری بەرگریی راسپاردوە بۆ دانوستان لەگەڵ پریگۆژین لەسەر ئەم پرسە.
ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەی نێوان ئەلێکساندەر لۆکاشینکۆ سەرۆکی بیلاروسیا و ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا هاتەکایەوە لەو کاتەی یەڤگینی پریگۆژین سەرۆکی گروپی چەکداری ڤاگنەر یاخیبوونی لە روسیا راگەیاند و هەرێمی رۆستۆڤی کۆنتڕۆڵکرد.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا لە پەیامێکیدا رایگەیاند، رێکخەرانی هەڵگەڕانەوەی گروپی چەکداری ڤانگەر دەبێت ببرێنە بەردەم دادگا و دادپەروەری، چونکە هەموو کەس دەزانێت ئەمە تاوانکارییە و رەفتارەکەیان دەیتوانی دەوڵەت لاواز بکات.
پێشتریش کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا رایگەیاند، سەرۆکی ڤاگنەر بۆ بیلاروسیا دور دەخرێتەوە.
رۆژی ٢٤ی حوزەیران سەرۆکی هێزی چەکداری ڤاگنەر یاخیبوونی لە روسیا راگەیاند و هەرێمی روستۆڤی کۆنتڕۆڵکرد و هەلیکۆپتەرێکی سوپای روسیای خستەخوارەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە