پەیامی کورد ... دیداری وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەگەڵ بەرپرسانی فەلەستین و بەریتانیا .
وەزیری کاروباری دەرەوەی بەریتانیا بڕیار وایە لەگەڵ ڕابەرانی فەلەستینی و ئیسرائیلی دیدار و چاوپێکەوتن ئەنجام بدات
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ، دۆمینیک ڕاب بڕیار وایە بە ئامانجی خستنە ڕێی دووبارەی ووتووێژەکان لە نێوان بەرپرسانی فەلەستینی و ئیسرائیلی لەگەل ڕابەرانی ئەوان دیدار و ووتووێژ ئەنجام بدات . وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بڕیارە لەگەڵ مەحموود عەباس سەرۆکی تەشکیلاتی سەربەخۆی فەلەستینی و بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دیدار ئەنجام بدات تائەوان هان بدات بۆ لە سەر گرتنەوەی گفتۆگۆ و ووتووێژی ئاشتیانە . بەریتانیا ووتوویەتی سیاسەتی ئەم ووڵاتە بە واتای تەشکیلی دوو دەوڵەتی سەربەخۆیە .
ڕاب ووتی : ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان نێوان ئیمارات و ئیسرائیل هەنگاوێکی زۆر گرینگ بۆ ناوچەکە هەژمار دەکرێت . هەروەها بە ئەمنییەت و سەقامگیری ئیسرائیل پابەندین . ڕاوەستانی گەڕانەوەی کەرانەی باختەری لە لایەن ئیسرائیل ەوە هەنگاوێکی باش بۆ بەدیهێنانی ڕۆژهەڵاتێکی ئارامتر ە تەشکیل کردنی دەوڵەتێکی سەقامگیر و سەرکەوتوو بۆ ئیسرائیل زۆر کاریگەرە و بەرپرسانی فەلەستینی ش دەبێ لەگەڵ ئەم دەوڵەتە دەربارەی تەشکیل کردنی دوو دەوڵەتی سەربەخۆ بۆ بە دەست هێنانی ئاشتی سەقامگیر و پایەدار ووتووێژ ئەنجام بدات .
جێگای ئاماژەدانە دەوڵەتی فەلەستین هەموو پەیوەندییەکان و ووتووێژ ی ئاشتیانە لەگەڵ ئیسرائیل ی هەڵوەشاندووەتەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە