پەیامی کورد... یەدەگی دراوی بیانی لە عێراق 110 ملیار دۆلاری تێپەڕاند
بانکی ناوەندی عێراق قەبارەی یەدەگی دەرەکی ڕاگەیاند و جەختیکردەوە، دراوی بیانی هیچ مەترسیەکی لەسەر نیە تاوەکو وەبەرهێنانی تێدا ئەنجامبدرێت.
ئەمڕۆ شەممە 15 _ی نیسان_ی 2023 محەممەد یونس، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی بەشی وەبەرهێنان لە بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، "وەبەرهێنانەکانی بانکی ناوەندی لە یەدەگی بیانی سەرچاوە دەگرن کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە پارێزگاریان لێدەکرێت، بەگشتیش وەبەرهێنانەکان دابەشکراوە بەسەر کۆمەڵێک بەشدار، لەسەروی هەمویەوە بەشی نەختینەیی و وەبەرهێنان".
باسی لهوهش كردووه،یەدەگی دراوی بیانی لە عێراق 110 ملیار دۆلاری تێپەڕاندوە، زۆربەی ئەو پارەیەش وەبەرهێنانی تێدا کراوە چونکە دەتوانرێت بەبێ مەترسی بەکاربهێندرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە تا دەتوانین هەوڵدەدەین بچینە ناو وەبەرهێنانەکانەوە کە داهاتێکی گونجاو بەدەستبهێنن و خۆمان لەو مەترسیانە بەدور بگرین کە ڕەنگە یەدەگی بیانی ڕوبەڕوی ببنەوە، چونکە گەڕانەوەی وەبەرهێنانی بەدیهێندراو قبوڵکراوە و دەتوانرێت ئامانجەکانی بانک لەو رێگەیەوە یەدیبهێندرێن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە