گەڕێکی دیکەی گفتگۆ ستراتیژییەکانی عێراق و ئەمریکا بەڕێوە دەچێت

گەڕێکی دیکەی گفتگۆ ستراتیژییەکانی عێراق و ئەمریکا بەڕێوە دەچێت

پەیامی کورد … گەڕێکی دیکەی گفتگۆ ستراتیژییەکانی عێراق و ئەمریکا بەڕێوە دەچێت

 

وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەیشتە ئەمریکا و گەڕێکی دیکەی گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان ئەمریکا و عێراق بەڕێوە دەچێت.

 

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، بە مەبەستی بەشداریکردن لە گەڕی چوارەمی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق، کە بڕیارە 23/7/2021 بەڕێوە بچێت، گەیشتە ئەمریکا.

 

بڕیار وایه هەفتەی داهاتوو مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی واشنتن بکات و 26/7/2021 لە کۆشکی سپی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆ ببێتەوە.

 

پێشتر بەیان سامی عەبدولرەحمان، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن ڕاى گه‌یاندبوو: "نوێنەری هەرێمی کوردستانیش بەشداریی دیالۆگی ستراتیژیی عێراق و ئەمریکا دەکات".

 

لەلایەکی دیکەوه‌، نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامه‌نووسیدا باسى له‌وه‌ كردبوو: "کۆتایی ئەم هەفتەیە دیالۆگی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکا لەبارەی مانەوە، یان کشانەوەی هێزەکانمان بەڕێوە دەچێت".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە