پەیامی کورد ... ئەژدیها نوێیەکەی ڕووسیا و کابووسی نوێی ئەمریکا
بە پێی نووسراوێکی میدیایی چینی : ڕووسیا دەتوانێ ژێردەریاییگەلێکی ئەتۆمی بە بێ سەرنشین لە تێکەڵەیەک لەگەڵ ژێردەریاییەکانی ئەتۆمی زۆر قەبارە گەورە دا بەکار بهێنێت .
پۆرتاڵی چاینا میلیتاری دەنووسێ : ژێردەریاییەکی تایبەتی ئەتۆمی نەسڵی نوێ پڕۆژەی 09851 Khabarovsk " خابارۆفسک " هەڵگری ژێردەریایی گەلی ئەتۆمی بێ سەرنشین ی جۆری پۆزیدۆن دەبێت . ئەم میدیا چینییە ، ئۆرگانی وەزارەتی بەرگری ئەو ووڵاتە هەروەها دەنووسێ : بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ ئەم دوو هاوڕێیە بۆ دژمن زۆر دژوار دەبێت .
پێشبینی دەکرێت کە ئەم ژێردەریاییە لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا بخرێتە ئاوەوە و دواتر زیاتر لە دوو ساڵ بۆ متمانەی زیتار لە تێکەڵبوون و یەکگرتنی ژێردەریایی و ژێردەریایی بێ سەرنشین دەخرێتە ژێر تاقیکردنەوە و چاودێرییەوە .
ئەژدەری ئەتۆمی پۆزیدۆن لە ووزەی ئەتۆمی کەڵک وەردەگرێت و دەتوانێ کڵاوەی ئەتۆمی لە خۆ بگرێت و هەڵگری بێت و هێزێکی وێرانکاری ستراتیژیکی زۆر باڵای هەیە . لە ئێستادا ، نوێکاری یەکەمین ژێردەریایی " بێلگۆرۆد " Belgorod ، کە لەگەڵ ئەژدیهای ئەتۆمی پۆزیدۆن Poseidon تێکەڵە بە کۆتا هاتووە و تاقیکاریگەلێک بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ لێکدانی سیستەمی ژێردەریایی ناوبراو لەگەڵ ژێردەریایی ئەتۆمی خابارۆفسک Khabarovsk ئەنجام دەبێت .
ئەمە لە حاڵێکدایە لە سەرەتای مانگی مارسی ٢٠١٨ دا ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیا لە ووتاری ساڵانەی خۆیدا لە مەجلیسی فێدڕاڵ ڕایگەیاند کە ڕووسیا لە حاڵی پێشخستنی ژێردەریاییەکی بێ سەرنشینە کە دەتوانێ مەسافەیەکی دوور و درێژ لە قووڵایی ئاوەکان ، لە دوورگە بۆ دوورگەیەکی دیکە تێپەڕ بکات و خێراییەکی چەندین بەرابەر زیاتر لە ژێردەریاییەکانی دیکە ، ئەژدیهاکان و جۆرەها کەشتی گەلی جیاوازی شەڕی هەبێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە