پەیامی کورد... داهاتی مانگی ڕابردووی نەوتی عێراق نزیکەی ٩ ملیار بووە
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێژەی هەناردەکردن و داهاتی مانگی ڕابردووی نەوتی بڵاو کردەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، بەپێی کۆتا ئاماری کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) کۆی نەوتی خاوی هەناردەکراو گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٧٩٠ هەزار و ١٧٣ بەرمیل کە بڕی داهاتەکەی گەیشتووەتە ٨ ملیار و ٨٠٩ ملیۆن و ١٦٢ هەزار دۆلار.
ئاماژەی بەوەش کردووە، کۆی نەوتی خاوی هەناردەکراو لە مانگی ڕابردوودا لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق گەیشتووەتە ٩٠ ملیۆن و ٣١٤ هەزار و ٨٢٨ بەرمیل، هەروەها ڕێژەی هەناردەکراوی نەوتی کەرکووکیش لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە ١ ملیۆن و ٤٧٥ هەزار و ٣٤٥ بەرمیل بووە و تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوتیش بە ٩٤.٩٣٦ دۆلار فرۆشراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە