پەیامی کورد … داهاتی نەوتی مانگی ڕابردووی عێراق حەوت میلیار دۆلار بووە
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرای دەكات، لە مانگی رابردوو زیاتر لە (101) ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوەو زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار داهاتی هەبووە.
ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی رابردوو (101) ملیۆن و (579) هەزارو (927) بەرمیل نەوت رەوانەی دەرەوە كردووە، داهاتەكەیشی حەوت ملیارو (37) ملیۆن دۆلار بووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە لەو مانگەدا، (98) ملیۆن و (570) هەزارو (290) بەرمیل لە كێڵگەكانی باشوورو ناوەڕاستی عێراق بەرهەمهێندراون و بەرهەمی نەوتی كەركوكیش دوو ملیۆن و (700) هەزارو (95) بەرمیل بووە.
وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوەكەیدا باسی لەوەشكردووە، تێكڕای رۆژانە سێ ملیۆن و (277) بەرمیل نەوت هەناردە كراوە، بە تێكڕایی بۆ هەر بەرمیلێك (72) دۆلار نرخەكەی بووە.
ئەوەش ئامارەش دوای لێدوانێكی (ئیحسان عەبدولجەبار) وەزیری نەوتی عێراق دێت كە وتبووی لە سەرەتای ساڵەوە بڕی هەناردەی نەوت بەرز دەكەنەوە بۆ سێ ملیۆن و (300) هەزار بەرمیل.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە