دۆناڵد ترامپ تۆڕێکی کۆمەڵایەتی تایبەت بە خۆی دادەمەزرێنێت

دۆناڵد ترامپ تۆڕێکی کۆمەڵایەتی تایبەت بە خۆی دادەمەزرێنێت

پەیامی کورد     ...   دۆناڵد ترامپ تۆڕێکی کۆمەڵایەتی تایبەت بە خۆی دادەمەزرێنێت .

دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند بە دوای دامەزراندنی تۆرێکی کۆمەلایەتی تایبەت بە خۆیەتی .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە ڕۆیتەرز ، لە دوای ئەوەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هەژماری تایبەتی کاربەری دۆناڵد ترامپ ی وەکوو سەرۆککۆماری ئەمریکا بە شێوەی هەمیشەیی داخست ئەو جەختی کردەوە بەم زووانە پلاتفۆرمێک یا خود تۆڕێکی کۆمەڵایتی تایبەت بە خۆی دادەمەزرێنێت .

سەرەڕای ئەوەی کە تویتەر ڕایگەیاندووە هەژماری @POTUS –  سەر بە دۆناڵد ترامپ ی بۆ هەمیشەە داخستووە بەڵام ئەو دواتر ، دوای ئەم هەنگاوەی تویتەر هەوڵی بڵاو کردنەوەی پەیامە تویتەرییەکانی خۆی دا . لە ئێستادا دۆناڵد ترامپ دوای ڕاگیرانی هەژمارەکەی لە لایەن تویتەرەوە ڕایگەیاندووە بەم زووانە تۆڕێکی کۆمەڵایەتی تایبەت بە خۆی دادەمەزرێنێت . ترامپ هەروەها هۆشداری داوە ئەم هەنگاوەی تویتەر بە ئەگەری زۆر دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕیکلام و تووندووتیژییەکان لە ئەمریکادا . ئەمە لە حاڵێکدایە کە تویتەر هەژماری کۆمیتەی هەڵبژاردنەکانی ترامپ ی داخستووە .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە