پەیامی کورد ... ڤیرووسی کۆرۆنا زۆر لەوە مەترسیدارترە کە بیری لێدەکرێتەوە .
کاریگەری بەرچاوی کاردانەوەی خێرای پاک و خاوێنی و هێڵانەوەی خەڵک لە ماڵەکانیان بە هۆی ئەم ڤیرووسەوە زۆر گرینگە
زانایانی زانکۆی ڤۆهان لە تاقیکارییەکی گرینگ دا بۆیان دەرکەوەتووە کە ڤیرووسی کۆرۆنا زۆر مەترسیدارتر لەوە کە پێشتر بیری لێدەکرایەوە .
لەو تاقیکارییەدا کە لە کاتی هەڵوەشاندنەوە لاشەی مردووانی تووشبوو بەم ڤیرووسە دەرکەوتووە نیشان دەدات کە ئەم ڤیرووسە دەبێتە هۆکاری زەرەر و زیانی چاوەڕوان نەکراو لە سییسەکان و سیستەمی بەرگری لەشدا ، کە تەنانەت ئەگەر نەخۆشەکە چارەسەریشی بۆ بکرێت ، ئەم زیانانە تاهەتایە لە سەر سیەکانی دەمێنێتەوە ، یەکێک لەم زیانانە تەنگە نەفەسییە .
پێنگ ژیۆنگ یەکێک لە کارمەندانی نەخۆشخانەی ژۆن ژنان ڕایگەیاندووە : کاریگەری ڤیرووسی کۆرۆنا لە سەر مرۆڤ هاوشێوەی تێکەڵیەکی زۆر بەهێزی هەناسەدانی ڤیرووسی " بە شێوەی سەندێرمی بەهێزی سارس و ئایدز " ، چوونکە هەم سییەکان و هەمیش سیستەمی بەرگری لەش تووشی زەرەرو زیانی هەمیشەیی دەکات
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە