پەیامی کورد ... وەزارەتی تەندرووستی عێراق بەیاننامەیەکی گرینگ سەبارەت بە بڵابوونەوەی ڤیرووسی نوێی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و ژینگه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هۆشداری له بڵاوبەونهوهی جۆرێكی نوێی ڤیرووسی كۆرۆنادا و جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێویستی پابه‌ندبوونی ته‌واو به ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی كرده‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ڕایگەیاند : به‌دوای په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌جیهاندا و دوای ده‌ركه‌وتنی داتا زانستیه باوه‌ڕپێكراوه‌كان بۆ ئاشكراكردنی ڤیرووسێكی نوێی كۆرۆنا له بەریتانیا و بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌چه‌ند ووڵاتێكی دیكه، ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و ڤیرووسه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا بڵاوده‌بێته‌وه، بۆیه زۆربه‌ی ووڵاتان ڕێوشوێنێكی خێرا و تووندیان به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن لێی گرتوه‌ته‌به‌ر، له‌وانه‌ش ڕاگرتنی گه‌شت بۆ ئه‌و ووڵاتانه‌ی كه ڤیرووسهكهیان تێدا بڵاوبوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و ژینگه‌ی عێراق هۆشداریشیدا له‌وه‌ی، "مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه نوێیه‌كه له عێراق هه‌یه و له‌و روه‌شه‌وه به دڵسۆزییه‌وه كار بۆ كۆنترۆڵكردن و به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌كه‌ن".
راشیگه‌یاند، پێویسته هاووڵاتیان پابه‌ندی رێوشوێن و رێنمایی و هه‌نگاوه‌كانی خۆپارێزی بن، به‌تایبه‌ت به‌كارهێنانی ده‌مامك و پاراستنی دووری نێوانیان و دووركه‌وتنه‌وه له شوێنی قه‌ره‌باڵغ، هه‌روه‌ها پێویستیشه سه‌رجه‌م دووكان و مۆڵ و چێشتخانه و كافتریاكان به‌ته‌واوی پابه‌ندی رێوشوێنه ته‌ندرووستییه‌كان بن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رجه‌م پزیشك و كارمه‌ندانی سوپای سپی توانای خۆیان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و په‌تا زیانبه‌خشه ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە