پەیامی کورد ... دیاری سێ میلیۆن دۆلاری ئەمریکا بەرامبەر پێدانی زانیاری سەبارەت بە سەرکردەیەکی داعش.
ئەمریکا هەواڵی دا دیاریەکی سێ میلیۆن دۆلاری بە هەر کەسێک کە سەبارەت بە یەکێک لە سەرکردەکانی داعش بە ناوی " موحەمەد خۆزەیر " کە بەرپرسە لە بەشی تەشکیلاتی گرووپی تێرۆریستی داعش دا پێشکەش دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک بەرنامەگەلی " پاداش و دیاری بە بۆنەی عەدالەتەوە " کە سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا یە ڕایگەیاند ، ئەم کەسە ناسنامەی ئۆردونی هەیە و بە ناوی ئەبووبەکر الغریب دەناسرێت بەڵام ناوی ڕاستەقینەی موحەمەد خۆزەیر مووسا ڕەمەزان ە
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەو یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی داعش ە و بەهایەکی بنچینەیی بۆ ئەم تەشکیلاتە هەژمار دەبیت
هەروەها بە پێی ئەم بەیاننامەیە ، ئەم بەرپرسەی داعس یەکێک لە پڕ خزمەت ترین بەرپرسانی میدیایی بووە و لە سەر چالاکییەکانی میدیاکان ڕۆژانە چاودێر تەواوی هەبووە . ئەو هەروەها لە پرووپاگەندەکانی داعش بۆ هەڵگیرساندنی تووندوتیژی بە ئامانجی داوەت کردنی خەلک لە هەر کوێیەکی جیهان بۆ تووندووتیژی و بەکار هێنانیان ، ڕۆڵێکی کاریگەر و سەرەکی هەبووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە