پەیامی کورد ... دەست بەسەر کردنی ٦ داعشی لەوانەش ژنێک لە پارێزگای سەڵاحەددین
وەزارەتی ووڵاتی عێراق هەواڵی دەست بەسەر کردنی ژمارەیەک لە ئەندامانی تێرۆریستی سەر بە گرووپی داعش لەوانەش ژنێک لە یەکێک لە پارێزگاکانی باکووری ئەو ووڵاتە ڕادەگەێنێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک وزارەتی ووڵاتی عێراق دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە هیزەکانی دەزگای هەواڵگری و زانیاری وەزارەتخانە لە پارێزگای سەڵاحەددین لە باکووری ئەم ووڵاتە ، لە ڕێگای بەدواداچوونی بەردەوامەوە ناوچەکانی پێر بەرپرسیاریەتی خۆی و کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوەکان ی سەرکەوتوو بوونە ٦ کەس لە ئەندامانی گرووپی تێرۆریستی داعش لەوانەش ژنێک دەست بەسەر بکەن .
وەزارەتی ووڵاتی عێراق لە بەیاننامەکەی خۆیدا جگە لە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە تێرۆریستانی ناوبراو بە تاوانی تێرۆریسم و ئەندام بوون لە داعش لە ژێر لیستەی بەدواداچووەکاندا بوونە و لە دەورانی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ناوچە داگیرکراوەکانی ئەم گرووپە تێرۆریستییە ش بۆ دەرەوەی پارێزگای سەڵاحەددین هەڵاتوون ، جەختی کردەوە کە ئەوان لە کۆتایی دا لە ناوچە جیاوازەکانی ئەم پارێزگایە کەوتنە کەمینی هێزەکانی هەواڵگری و زانیارییەوە و دەست بەسەر کراون و لە ئێستادا لە بەندیخانە بەسەر دەبەن
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە