دەستگیر کرانی ١٥ ئەندامی داعش لە نەینەوا

دەستگیر کرانی ١٥ ئەندامی داعش لە نەینەوا

پەیامی کورد … دەستگیر کرانی ١٥ ئەندامی داعش لە نەینەوا

 

 وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەستگیرکردنى ١٥ ئەندامى داعشى لە پارێزگاى نەینەوا راگەیاند

 

ئاژانسى هەواڵگرى سەر بە وەزارەتى ناوخۆى عێراق بڵاویکردەو، پاڵپشت بە مادەى چوارى تیرۆر، لە ناوچە جیاجیاکانى سنورى پارێزگاى نەینەوا ١٥ ئەندامى داعشیان دەستگیرکردوە.

 

بەپێى راگەیەنراوەکە، دەستگیرکراوەکان دانیان بەوەدا ناوە كە بەشداریان کردوە لە چەندین هێرش و کردەوەى تیرۆرستى لە دژى هێزەکانى عێراق و هاوڵاتیانى مەدەنى.

 

ئەوە لەکاتێکدایە لە دواى دوو تەقینەوەکەى رۆژى (21-1-2021) ى ناوچەى ساحە تەیەرانى بەغدا، هێزە ئەمنییەکانى عێراق هەڵمەتێکى چڕیان بۆدەستگیرکردنى ئەندامانى داعش دەستپێکردوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە