پەیامی کورد ... دەستگیر کرانی گرووپێکی سەر بە داعش لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە
وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی عێراق ده‌ستگیركردنی گروپێكی چه‌كدارانی داعشی ڕاگەیاند.
لەمبارەیەوە لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی عێراق ده‌ستگیركردنی گرووپێكی چه‌كدارانی داعشی رایگه‌یاند كه دوو له ده‌ستگیركراوه‌كان له ساڵی ٢٠١٤ ده‌ستیان له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سپایكه‌ر هه‌بووه له پارێزگای سه‌لاحه‌دین.
ناوبراو وتویەتیشی: هێزه‌كانی دژه تیرۆر به سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كان، توانیویانه جێگری والی عێراق له پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستگیر بكه‌ن، هه‌روه‌ها له قه‌زای فه‌لوجه‌ش سێ تیرۆریستی دیكه‌یان ده‌ستگیركردووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە