پەیامی کورد... هەواڵگری عێراق دەستگیرکرانی ١٤ کەسی سەر بە داعشی ڕاگەیاند
هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی دەزگای هەواڵگری عێراق ڕایگەیاند، ١٤ کەسی سەر بە داعشیان لە بەغدا و نەینەوا دەستگیر کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ی ٧ی ٢٠٢٢، "ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوە ئیتیحادییەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی بەغدا، هەشت ئەندامی داعش دەستگیرکراون."
ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرجەم ئەو کەسانە لە سەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری دەستگیرکراون.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، دەزگای ئەمنی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند، لە چەند ناوچەیەکی جیای پارێزگای نەینەوا شەش چەکداری داعش دەستگیر کراون کە هەندێک لە دەستگیرکراوەکان لە ویلایەتی نەینەوای ڕێکخراوی داعش کاربەدەست بوون و لە چوارچێوەی دیوانی ئەلجوند کاریان کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە