دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی داعش له‌ كه‌ركوك و دیاله‌ ڕاگەیاندرا

دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی داعش له‌ كه‌ركوك و دیاله‌ ڕاگەیاندرا

پەیامی کورد... دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی داعش له‌ كه‌ركوك و دیاله‌ ڕاگەیاندرا

دەزگای دژەتیرۆری عێراق، دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی داعشی لە پارێزگاکانی کەرکووک و دیالە ڕاگەیاند.

دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند کە لە دوو ئۆپەراسیۆنی هێزەکانیاندا لە پارێزگاکانی کەرکووک و دیالە، سێ تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.

دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای کەرکووک، دوو تیرۆریستێکی داعشیان دەستگیرکردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا کە لەلایەن ھێزەکانی سەربە دەزگای دژەتیرۆر لە پارێزگای دیالە ئەنجامدراوە، تیرۆریستێکی داعش دەستگیرکراوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە