پەیامی کورد... ژماره‌یه‌ك باره‌گا و مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعش له رۆژئاوای كه‌ركوك بۆردومانكرا
فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی سوپای عێراق، ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ك باره‌گا و مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعشیان له رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركوك بۆردومان كرد و له‌ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ئه‌و گروپه كوژران.
لەمبارەیەوە سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌قه‌زای دوبزی رۆژئاوای كه‌ركوك رایگه‌یاندوە: ئه‌مشه‌و جموجۆڵی ژماره‌یه‌ك له تیرۆرستانی داعش له‌زورگه‌كانی سنوری حه‌ی ته‌نه‌ك بینرا، پاشانیش هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی سه‌ربازیان ئاگاداركرده‌وه، سوپاش له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی F16ه‌وه بۆردومانی ده‌ستپێكرد.
ئەوەشی وتوە: به‌پێی زانیاریه‌كان ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی داعش له‌بۆردومانه‌كه‌دا كراونه‌ته ئامانج به‌ڵام تا ئێستا به‌فه‌رمی ژماره‌كه رانه‌گه‌یه‌ندراوه و به‌وته‌ی سه‌رچاوه نافه‌رمیه‌كانیش دو چه‌كداری داعش كوژراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە