ڕادەست کردنی زیاتر لە هەزار مووشەکی کۆمپانیای بووئینگ بە عەرەبستانی سەعوودی

ڕادەست کردنی زیاتر لە هەزار مووشەکی کۆمپانیای بووئینگ بە عەرەبستانی سەعوودی

پەیامی کورد     ...    ڕادەست کردنی زیاتر لە هەزار مووشەکی کۆمپانیای بووئینگ بە عەرەبستانی سەعوودی  .

کۆمیانیای بوئینگ ڕێکەوتننامەیەکی بەرهەم هێنان و ڕادەستکردنی زیاتر لە هەزار مووشەک بە عەرەبستانی سەعوودی بە دەست هێناوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک نووسیویەتی ، بە پێی ئەم ڕێکەوتننامەیە ، کۆمپانیای ئەمریکی بوئینگ " Boeing ۶۵۰ مووشەکی کرووز SLAM ER و ۴۰۲ مووشەکی دژە کەشتی Harpoon Block II ی بەرهەم هێناوە و ڕادەستی عەرەبستانی سەعوودی دەکات .

هەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، پێنتاگۆن بەهای گشتی ڕێکەوتنی بەرهەم هێنان و ڕادەست کردنی مووشەکگەلی جۆری SLAM ER به ۱.۹۷۱ میلیارد دۆلار ڕاگەیاندووە . چاوەڕێ دەکرێت کەک ئەم ڕێکەوتننامەیە تاکوو دێسەمبەری ساڵی ٢٠٢٨ بخرێتە واری جێبەجێ کردنەوە .

ڕادەست کردنی ٤٠٢ مووشەکی Harpoon Block II بە ڕیاز کە بەهای ٦٥٦.٩ میلیۆن دۆلار ووتراوە ، لە چوارچێوەی ئەم ڕێکەوتننامەیە ئەنجام دەدرێت .

ئەم ڕێکەوتننامەیە هەروەها بریتییە لە ڕادەستی کردنی مووشەک گەلی دژە کەشتی و کەل و پەلی یارمەتی گەیاندن بۆ بەرازیلیا " ٤ یەکە " ، تایلەند " ٨ یەکە " ، قەتەر " ٥٣ یەکە " دەبێت . جگە لەمانە ، کەل و پەلی یارمەتی بۆ ژاپۆن ، هۆڵەندا ، هێند  وکۆریای باشوور یش ڕادەست دەکرێت .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە