دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە خوراسان

بەرواری بڵاوکردنەوە :
دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە خوراسان

پەیامی کورد... دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە خوراسان

دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکیش شاری قووچان سەر پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ (١٦ی ئەپریلی ٢٠٢٢ )، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی قووچان دوو هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی جەلال خاکسار تەمەن ٤٤ ساڵ و حەسەن یەزدانی تەمەن ٤٥ ساڵ دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی و دوای ئەوەی کە لە هەرێمی کوردستانەوە گەڕاونەتەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

جێگای باسە کە جەلال خاکسار و حەسەن یەزدانی لە هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کاری جۆشکاری بوون.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە نادیارە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە