دەزگای لوتكە: كۆچ لە رێگەی خاكی بیلاڕوسیاوە لەو پەڕی مەترسیدایە

دەزگای لوتكە: كۆچ لە رێگەی خاكی بیلاڕوسیاوە لەو پەڕی مەترسیدایە

پەیامی کورد … دەزگای لوتكە: كۆچ لە رێگەی خاكی بیلاڕوسیاوە لەو پەڕی مەترسیدایە

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی كوردستان و عێراق دەكەین كە بەكارهێنانی خاكی بیلاڕوسیا بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا لەوپەڕی مەترسیدایە.

دەزگای لوتكە بۆ كاورباری ئاوارە و پەنابەران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ئێستادا سەدان خێزانی كورد و عێراقی لەسەر سنوورەكانی بیلاڕوسیا گیریان خواردووە و بێ نان و بێ ئاو ماونەتەوە، هاوكات چەندین كەس ژیانیان لەدەستداوە بەهۆی سەرما و بێ نان و ئاوی و نەخۆشییەوە.

دەزگای لوتكە باسی لەوەشكردووە، بەشێوەیەكی فەرمی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری عیراقی (وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران، وەزارەتی دەرەوە و دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی عێراق) لەسەر هێڵ دەبێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییانەی گیریان خواردووە و لە داهاتوویەكی نزیكدا دەگەڕێنرێنەوە.

لوتكە داواش، لە سەرجەم هاووڵاتییان دەكات بەهیچ جۆرێك نەكەونە ژێر كاریگەریی ئەو گروپ و تاقمانەوە كە هانیان دەدەن لەڕێگای بیلاڕوسیاوە بگەنە خاكی ئەوروپا و ژیانی خۆیان و منداڵەكانیان نەخەنە بەردەم مەترسی و هەڕەشەی جددی، هەروەها داوا لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكەین ڕۆڵی ئیجابیی خۆیان بگێڕن بۆ ڕێگریكردن لە كارەساتی مرۆیی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە