دەزگای لوتكە: ژمارەی کۆچبەران لە سنووری بیلاڕوسیا دووهێندە زیادیکردووە

دەزگای لوتكە: ژمارەی کۆچبەران لە سنووری بیلاڕوسیا دووهێندە زیادیکردووە

پەیامی کورد... دەزگای لوتكە: ژمارەی کۆچبەران لە سنووری بیلاڕوسیا دووهێندە زیادیکردووە


ده‌زگای لوتكه‌ رایگه‌یاند تا ئێستاش هەزاران کۆچبەر لە بیلاڕوسیاوە هەوڵی گەیشتن بە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەدەن، بە بەزاندنی سنوورەکان بۆ وڵاتانی پۆڵەندا و لاتڤیا و لیتوانیا.

ده‌زگای لوتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی به‌رده‌وامی كۆچكردن له‌ بیلاڕوسیاوه‌ بۆ وڵاتانی تر ڕایگەیاند، "لە ساڵی 2023دا ژمارەی کۆچبەرانی تۆمارکراو لەسەر سنوور لەگەڵ بیلاڕوسیا دووهێندە زیادیکردووە و گەیشتۆتە نزیکەی 18 هەزار کۆچبەر".

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، "ڕێژەی هەوڵەکانی تێپەڕاندنی سنوور لەلایەن کۆچبەرانەوە کە لە سنووری بیلاڕوسەوە دێن، بە مەبەستی گەیشتن بە پۆڵەندا و لیتوانیا و لاتڤیا،ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆرکۆچبەران لە سنوورەکان كۆچ دەكەن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کۆی 16 هەزار و 281 کەس کە لە ساڵی 2023دا ڕێگرییان لێکراوە بۆ چوونە ناو سنووری پۆڵەندا، 380 کەسیان دەستبەسەر کراون، هاوکات فەرمانی جێهێشتنی خاکی پۆڵەندا بەرامبەر هەزار و 207 کەس دەرچووە.

لە ساڵی 2021ەوە یەکێتی ئەوروپا دەسەڵاتدارانی بیلاروسیای تۆمەتبار کردووە بە هاندان و یارمەتیدانی کۆچبەران بۆ بەزاندنی سنوورەکان، ئەمەش بە “هێرشی تێکەڵاو” وەسفی کردووە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە