ژمارەیەكی دیكە كۆچبەری سنووری بێلاڕووسیا دەگەڕێندرێنەوە عێراق

ژمارەیەكی دیكە كۆچبەری سنووری بێلاڕووسیا دەگەڕێندرێنەوە عێراق

پەیامی کورد … ژمارەیەكی دیكە كۆچبەری سنووری بێلاڕووسیا دەگەڕێندرێنەوە عێراق

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت: 110 هاوڵاتی عێراقی گیرخواردوو لەسەر سنووری بێلاڕوس - پۆڵەندا دەگەڕێنێتەوە بۆ وڵات .

ئەحمەد ئەلسەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویكردەوە: دوای بەدواداچوونی باڵیۆزخانەی عێراق لەپۆڵەندا وهەوڵەكانی وەزارەتی دەرەوە ، 110 كۆچبەری عێراقی كە لەسەر سنووری بێلاروس گیریان خواردووە، بەویستی خۆیان دەگەڕێنەوە عێراق.

ئاماژەی بەوەشكرد: گەڕانەوەی كۆچبەرەكان لەرێگەی فڕۆكەخانەكانی بەغدا وهەولێرەوە ئەنجامدەدرێت.

بەپێی ئامارێك، كۆی ئەو كۆچبەرە عێراقییانەی كە لەسەر سنووری بێلاڕوس - پۆلەنداوە گەڕێندراونەتەوە عێراق گەیشتووەتە سێ هەزار و 927 كەس.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە