ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی رووخانی پردەکەی ھندستان گیانیان لەدەستداوە بۆ زیاتر ١٤٠ کەس بەرزبووەوە

ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی رووخانی پردەکەی ھندستان گیانیان لەدەستداوە بۆ زیاتر ١٤٠ کەس بەرزبووەوە

پەیامی کورد... ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی رووخانی پردەکەی ھندستان گیانیان لەدەستداوە بۆ زیاتر ١٤٠ کەس بەرزبووەوە

ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی رووخانی پردە ھەڵواسراوەکەی ھندستان گیانیلەدەستداوە گەیشتە زیاتر لە ١٤٠ کەس.

میدیاکانی ھندستان بڵاویانکردوەتەوە، بەھۆی رووخانی پردە ھەڵواسراوەکەی شاری موربی لە ھندستان، زیاتر لە ١٤٠ کەس گیانیانلەدەستداوە و سەدان کەسیش تائێستا بێسەروشوێنن و زۆربەی ئەو کەسانەشی گیانیانلەدەستداوە ژن و منداڵن.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای چەند مانگێک لە نۆژەنکردنەوەی پردەکە، لەکاتی ئاھەنگی دووبارەکردنەوەی پردەکەدا ئەو رووداوە رویداوە و بەپێی زانیارییەکانیش لەو کاتەدا نزیکەی ٥٠٠ کەس لەسەر پردەکە بوون کە ژمارەیەکی زۆر ژن و منداڵیان تێدا بووە و تائێستاش تەنھا ٨٠ کەس رزگارکراون.

پردی ھەڵواسراوی موربی لە ھندستان مێژووی دروستکردنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی فەرمانڕەوایی بەریتانییەکان لەو وڵاتە کە ٢٣٣ مەتر بەرزە و درێژییەکەشی ھەزار و ٥٠٠ مەترە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە