١٤ ساڵ بەندکران بۆ حەوت ئەندامی کەمپەینی «ژیانه‌وه‌ی کردستان»

١٤ ساڵ بەندکران بۆ حەوت ئەندامی کەمپەینی «ژیانه‌وه‌ی کردستان»

پەیامی کورد...  ١٤ ساڵ بەندکران بۆ حەوت ئەندامی کەمپەینی «ژیانه‌وه‌ی کردستان»

مەرزیە مورادوەیسی، سیروان عەبدۆڵلاهی، عەتائۆڵلا ڕەزاڕەبابی، مێهدی سەیفی، فەردین ڕەحیمی، قانع خاتری و علیۆڵلا وەیسی، ئەندامانی کەمپەینی“ژیانه‌وه‌ی کوردستان”، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە بە دادوەری قازی "سەعیدی" سەرجەم ١٤ ساڵ بەندکرانیان بۆ دەرچوو.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تۆمەتی وەپاڵدراوی ئەم هاووڵاتییانە “پڕۆپاگەندە دژی نیزام”، “هاوکاریکردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی” و “پێکهێنانی کەمپەینی ژیانه‌وه‌ی کوردستان” ڕاگەیێندراوە.

حۆکمی دوو ساڵ بەندکرانی تەعزیری بۆ مەرزیە مورادوەیسی، سیروان عەبدوڵڵاهی، مەهدی سەیفی، فەردین ڕەحیمی، قانع خاتری و علیۆڵلا وەیسی دەرچووە و  حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی تەعلیقی بۆ عەتائۆڵلا ڕەزاڕەبابی دەرچووە.

ئەم حوکمە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 29ی بانەمەڕ بەم چالاکە مەدەنیانە ڕاگەیێندراوە.

ئەم هاووڵاتییانە، بانەمەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە