عێراق دوای 38 ساڵ بوو بە ئەندامی یونسکۆ

عێراق دوای 38 ساڵ  بوو بە ئەندامی یونسکۆ


پەیامی کورد... عێراق دوای 38 ساڵ بوو بە ئەندامی یونسکۆ


دوای 38 ساڵ دابڕان، عێراق دەبێتەوە بە ئەندامی رێکخراوی یونسکۆ، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش پێشوازی لەو ھەنگاوە دەکات.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، دوای 38ساڵ چاوەڕوانی، عێراق بووەتەوە ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یونسکۆ، ئەوەش دوای ھەڵبژاردنەوەی لە میانی چالاکییەکانی کۆنگرەی 43ی نێودەوڵەتیی یونسکۆ لە پاریس.
لەسەر ئاستی عێراق پێشوازی لە بەئەندامبوونەوەی عێراق لە یونسکۆ کرا، لەو بارەیەوە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە خەڵکی عێراق کرد و رایگەیاند، یونسکۆ نموونەی دەسەڵاتێکی زانستی و رۆشنبیرییە لە جیھاندا و گەڕانەوەی عێراق لە چوارچێوەی سیاسەتی حکومەت و کارنامەی حکومەتدایە بۆ پێگەکەی لە ھەموو ئاستە نێودەوڵەتییەکان.
ھاوکات نەعیم عەبوودی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق رایگەیاند، بەئەندامبوونەوەی عێراق لە یونسکۆ، بڕیاری دامەزراوەکان بۆ بەدەستھێنانی ئامانجەکان بەھێزتر دەکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە