تیكتۆك بڕیارێكی سزادانی لەسەر سەلوان مۆمیكا جێبەجێكرد

تیكتۆك بڕیارێكی سزادانی لەسەر سەلوان مۆمیكا جێبەجێكرد

پەیامی کورد... تیكتۆك بڕیارێكی سزادانی لەسەر سەلوان مۆمیكا جێبەجێكرد

تۆڕی كۆمەڵایەتی تیكتۆك لەژێر فشاری بەكارهێنەرانیدا بڕیارێكی لەسەر سەلوان مۆمیكا جێبەجێكردو بەپێی بڕیارەكە چیتر مۆمیكا ناتوانێت لە ڕووی مادییەوە سودمەند بێت لەتۆڕەكە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە جیهانیەكان، تۆڕی كۆمەڵایەتی تیكتۆك ڕەخنەی ئەوەی لێ گیراوە كە سەلوان مۆمیكا لەڕێی لایڤی تیكتۆكەوە قورئانی سووتاندنەوەو پارەی پەیدا كردووە، بۆیە كۆمپانیای تیكتۆك خزمەتگوزاریی پارەناردن لە كۆنتۆی سەلوان مۆمیكا داخست.

جێگەی باسە، پێشتر سەلوان مۆمیكا كە هاوڵاتیەكی بەگەڕەز عێراقیە قورئانی پیرۆزی سوتاندو ئەوەش كاردانەوەی توندی لێكەوتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە