ناتۆ: نابێت رێگە بە پێشێلکاری و دەستدرێژییەکانی پوتین بدرێ

ناتۆ: نابێت رێگە بە پێشێلکاری و دەستدرێژییەکانی پوتین بدرێ

پەیامی کورد... ناتۆ: نابێت رێگە بە پێشێلکاری و دەستدرێژییەکانی پوتین بدرێ

سکرتێری گشتی رێکخراوی ناتۆ ڕایدەگەیەنێت سەرۆکی روسیا کار بۆ ئەنجامدانی هێرشی نوێ دەکات بۆسەر ئۆکرانیا.

یانس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی رێکخراوی ناتۆ ئاماژەی بەوەدا: دەبێت پاڵپشتییەکانی خۆمان بۆ ئۆکرانیا دوو هێندە بکەین، چونکە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی هێرشی زیاتر.

ڕوونیشی كردەوە: سەرۆکەکەی روسیا جگە لەوەی کار بۆ کۆکردنەوەی هازاران سەرباز دەکات لەپێناو هێرشی نوێدا، لەگەڵ هەریەکە لە ئێران و کۆریای باکووریش کار بۆ بەدەستهێنانی چەک دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو: نابێت رێگە بە پێشێلکاری و دەستدرێژییەکانی پوتین بدرێت، چونکە ئەوەی ئەمڕۆ لە کیشوەری ئەوروپا روودەدات سبەی لە کیشوەری ئاسیا روودەدات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە