پەیامی کورد... رووسیا : دەریای ڕەش هەرگیز نابێتە دەریای ناتۆ
وتەبێژی كرێملین وەڵامی لێدوانەكانی دیمیتری كولێبا وەزیری دەرەوەی ئۆكراینا دەداتەوە سەبارەت بە دەریای ڕەش و ڕایدەگەیەنێت دەریای ڕەش هەرگیز نابێتە دەریای ناتۆ.
دیمیتری پێسكۆڤ وتەبێژی كۆشكی كرێملین لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا: لێدوانەكانی كولێبا سەرنجی ئێمەی ڕاكێشاوە، قسەكانی خۆی لە دوو دژبەیەكدا دەبیننەوە، ناتۆ و چەكداماڵین دوو چەمكی دژبەیەكن.
ئەم ووتانەی پێسكۆف لەكاتێك دایە پێشتر دیمیتری كولێبا وەزیری دەرەوەی ئۆكراینا داوای كردبوو دەریای ڕەش بكرێتە دەریای ناتۆ و ناوچەكە بكرێتە ناوچەیەكی داماڵراو لە چەك.
شایەنی باسە سەركردەكانی كیێڤ بە ڤلادیمێر زێلێنسكییەوە، جەخت لەسەر پێویستی وەرگرتنەوەی كریمیا و هەموو ئەو ناوچانە دەكەنەوە كە دەستییان بەسەرداگیروە و كراونەتە خاكی ڕووسیا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە