لە هەواڵێکی گرینگدا ووتەبێژی پۆلیسی هەولێر، ڕاگەێندراوێکی بلاو کردەوە و سەبارەت بە خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، هۆشداری دایە هاووڵاتیان.
ڕائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر، لە ڕاگەێندرواێکدا ، ڕایگەیاند: لە ساڵی 2017دا 325 سكاڵا لەسەر خراپبەكارهێنانی ئامرازەكانی پەیوەندی تۆمار كراون و، تا 31ی 10ی ئەمساڵیش، 119 هاووڵاتی سكاڵایان تۆمار كردووە.
وەك ڕائید هۆگر ئاماژەی بۆ كرد، خراپ بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە و گوتیشی: "داوا لە هاووڵاتیان دەكەین نەكەونە داوی كەسانی هاكەرزەوە و ئەمنییەتی ئەكاونتەكانیان پتەوتر بكەن و ئیمەیڵەكانیشیان زوو زوو بكەنەوە، چوونكە لە ڕێگای ئیمەیڵ و ژمارە مۆبایلەوە هاك دەكرێن و داتا و زانیارییەكانیان دەبردرێن".
ووتەبێژی پۆلیسی هەولێر، ڕوونیشی كردەوە، هەر كاتێك كۆدی تایبەت بە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆ مۆبایل و ئیمەیڵەكانیان هات، پێویستە هاووڵاتیان وریا بن و كۆدەكە نەدەنە هیچ كەسێك و پاسوۆردی ئەكاونتەكانیان بگۆڕن.
دەشڵێ: "هەندێك كەس دوای هاككردن، داوای كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت لە خەڵك دەكەن و لەو حاڵەتەشدا پێویستە هاووڵاتیان لە نزیكترین بنكەی پۆلیس سكاڵای یاسایی تۆمار بكەن".
"بەو پێیەی یاسای 2ی مۆبایل ساڵی 2009 دانراوە و ئێستايش ئامێرەكانی پەیوەندی و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان زیاتر و پێشكەوتووتر بوون، بۆیە پێویست وا دەخوازێ پەرلەمانی كوردستان ئەو یاسایە هەموار بكاتەوە و سزای توندتر بۆ ئەو كەسانە دابنرێت كە خراپ كەڵك لە ئامرازەكانی پەیوەندی و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وەردەگرن". .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە