پۆلیسی هەولێر دەستی بەسەر بڕێكی زۆر پارەی ساختەدا گرت

بەرواری بڵاوکردنەوە :
پۆلیسی هەولێر دەستی بەسەر بڕێكی زۆر پارەی ساختەدا گرت

پەیامی کورد... پۆلیسی هەولێر دەستی بەسەر بڕێكی زۆر پارەی ساختەدا گرت

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشكرای كرد، كەسێكیان دەستگیر گردتووە كە بە رەگەز عەرەبە و بڕێكی زۆر لە دۆلار و دیناری عیراقی ساختەی هێنابووە ناو شاری هەولێر.
هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، ئەو تۆمەتبارەی دەستگیر كراوە بڕێكی زۆر پارەی ساختەی بۆ هەولێر هێناوە، كە بڕی 9 هەزار و 800 دۆلار و و یەك ملیۆن و 850 هەزار دیناری جۆری 25 هەزاری هێناوە بۆ ساخكردنەوەی.
رونیشیكردووەتەوە، توانرا تۆمەتبارەكە لەكاتی ساختكردنەوەی پارەكەدا دەستگیر بكرێت و بەپێی ماددە 285 لە یاسای سزادانی عیراقی بەند كراوە و دراوەتە دادگا.
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر جەختی لەوەش كردووەتەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە هێزەكانیان بە وردی چاودێری بازاڕ دەكەن، چونكە چاوەڕوانی ئەوە دەكرێت دراوی ساختەی زیاتر بهێنرێتە بازاڕ و هەوڵی ساخكردنەوەی بدرێت، داواش لە هاوڵاتیان دەكات، چاوكراوەبن چونكە پارە ساختەكان زۆر نزیكن لە راستییەوە، ئەوەی دەستی بەسەردا گیراوە تەنها لە 2 ئامێری بازاڕی مامەڵە كردن بە دراوەوە خوێندراوەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە