پەیامی کورد ... مامی دوو کچە کوژراوەکەی چەمچەماڵ دەستبەسەر کرا
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، هێزەكانی پۆلیس تۆمه‌تبارێكیان دەستەبسەر کردووە كه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوشتنی دوو خوشكه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ داواكراو بوو.
بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە ١١ی تشرینی یەكەم بڵاویكردەوە، له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی به‌ڕێو‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی بۆ ده‌ستگیركردنی كه‌سانی له یاسا هه‌ڵاتوو، بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی چه‌مچه‌ماڵ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه ده‌ستی هه‌بووه له كوشتنی دوو خوشك له شارۆچه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ.
ڕونیشیكردوەتەوە، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار كه مامی دوو كچه كوژراوه‌كانه به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی ٤٠٦ له یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
لە ٥ی ئەیلولی ڕابردوو تەرمی دوو كچ لە گوندی برایم ئاغای سەر بە چەمچەماڵ دۆزرانەوە و پێنج ڕۆژ دواتر لەلایەن ئیدارەی قەزاكەوە بەخاک سپێردران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە