پەیامی کورد... جارێکی دیكە سنووری چەمچەماڵ بۆردوومانکرا
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان سنوری ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ری له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ بۆردومانكرد.
بەپێ لێدوانی ڕه‌مك ڕه‌مه‌زان قائیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ،"چیاكانی ده‌وروبه‌ری گوندی چنارتوو له سنووری ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ری سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه بۆردوومانكراوه".
لای خۆشییەوە، هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر ئاماژەی بەوەداوە،"ئەو شوێنەی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردوومانکراوە، ماڵی هاووڵاتییانی مەدەنیی لێیە و تا ئێستا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئاسمانی گوندەکەدا دەسوورێتەوە".
وتیشی،"نەمانتوانیوە زیانە گیانی و ماددییەکانی بۆردوومانەکە بزانین".
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە 27-12-2023، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان دوو جار بۆردوومانی دەوروبەری گوندی "توتەقەڵ"ـی لە سنووری ناحیەی ئاغجەلەر کردبوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە