پەیامی کورد... لوبنان: "ھێرشی سەر بنکەکەی ئەمریکا لە ئوردن پەرەسەندنێکی مەترسیدارە لە ناوچەکەدا"
وەزارەتی دەرەوەی لوبنان ڕایگەیاند، ئەو ھێرشەی کە ڕۆژی 28ی ئەم مانگە کرایە سەر بنکەیەکی ھێزەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئوردن، پەرەسەندنێکی مەترسیدارە لە ناوچەکەدا.
وەزارەتی دەرەوەی لوبنان لەبارەی ھێرشەکەی ڕۆژی 28ی ئەم مانگە کە کرایە سەر بنکەیەکی ھێزەکانی ئەمریکا لە سنووری ئوردن لەگەڵ سووریا بڵاوکردەوە و تیایدا ڕایگەیاندووە: "ھێرشەکەی ئەم دواییە بۆسەر ھێزەکانی ئەمریکا لەسەر سنووری ئوردن، سەرکۆنە دەکەین کە بەھۆیەوە ژمارەیەک سەرباز کوژران و برینداربوون".
ڕاشیگەیاندووە، ھێرشەکە کە پێشێلکردنی ئاسایش و سەروەریی ئوردنە، ھەروەھا پەرەسەندنێکی مەترسیدارە لە ناوچەکەدا.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا، داوا لەسەرجەم لایەنەکان کراوە کە ھەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە لەپێناو بەدیھێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
ڕۆژی 28ی ئەم مانگە بە ئاراستەکردنی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان، ھێرش کرایە سەر بنکەیەکی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئوردن نزیک سنووری سووریا و بەھۆیەوە سێ سەرباز کوژران و 40ی دیکەش برینداربوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە