پەیامی کورد... ئەمریکا دژایەتی خۆی بۆ ھێرشی زەمینی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دوپاتكردەوە
جارێکیتر ئەمریکا دژایەتی خۆی بۆ ھێرشی زەمینی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان دەردەبڕێت و دەڵێت، ئەو گرژییانەی لە رۆژئاوای کوردستان روودەدەن جێگەی قبوڵکردن نین.
نیکۆلاس گرانگەر نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری باکووری رۆژھەڵاتی سوریا رایگەیاند، ئەو گرژیانەی لەم چەند ھەفتەی کۆتاییدا بینران، مەترسیدارن و جێگەی قبوڵکردن نین و ئەمریکاش نیگەرانە لە کردەوەی سەربازیی کە سەقامگیریی ناوچەکە بخاتە مەترسییەوە و ھەڕەشە لە ئامانجە ھاوبەشەکانیان لە بەرەنگاربوونەوەی داعش بکات و گیانی مەدەنییەکان بخاتە مەترسییەوە.
نوێنەرەکەی ئەمریکا وتیشی، واشنتۆن سەرباری نیگەرانییەکانی لە رەوشەکە، لەگەڵ ھاوبەشەکانی وەک ھێزەکانی سوریای دیموکرات-ھەسەدە و تورکیا، کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی ئاستی گرژییەکان و ئامانجی ئەمریکا ئەوەیە خەڵکی ناوچەکە لە ئاشتیدا بژین، بۆ ئەوەش پێویستە رێگری لە گرژیی سەربازیی بگرن.
لە رۆژی ٢٠ی مانگی رابردووەوە تورکیا ئۆپراسیۆنی ئاسمانی لە رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە و بەردەوامیش دەسەڵاتدارانی تورکیا ھەڕەشەی ئەنجامدانی لەشکرکێشیی زەمینی دەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە