دوا بڕیاری حۆکمی دامەزرێنەری ڤیکیلیکس " جوولیان ئاسانژ " ئاشکرا بوو

دوا بڕیاری حۆکمی دامەزرێنەری ڤیکیلیکس " جوولیان ئاسانژ " ئاشکرا بوو

پەیامی کورد  ...    دامەزرێنەری پێگەی ڤیكیلیكس ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری لەندەن دادگاییكرا و بە تۆمەتی پێشێلكردنی یاساكانی تایبەت بە كەفالەت دادوەر بڕیاری 50 هەفتە بەندکردنی بۆ دەرکرد . 

ئەمڕۆ چوارشەممە، جوڵیان ئاسانج، دامەزرێنەری ڤیكیلیكس لە دادگای ساوس وارك لە شاری لەندەن بە تۆمەتی پێشێلكردنی یاساكانی تایبەت بە كەفالەت دادگاییكرا و لە كۆتاییدا دادوەر بڕیاری 50 هەفتە زیندانی بۆ ئاسانژ دەركرد.

دوای فەرمانێكی دادگای بەریتانیا بە رادەستكردنەوەی بە حكوومەتی سوید، جوڵیان ئاسانژ لە رێكەوتی 29ی تەمموزی ساڵی 2012 دا دوای ئەوە بە كەفالەت ئازادكرا پەنای بردەبەر باڵیۆزخانەی ئیكوادۆر لە بەریتانیا و مافی پەنابەری سیاسی لەوێ وەرگرت.

دوای تێپەڕبونی حەوت ساڵ بەسەر ئەو بڕیارەی دادگای بەریتانیا، لە رێكەوتی 11ی نیسان-ی ئەمساڵدا پۆلیسی لەندەن رایگەیاند دوای ئەوەی ئاسانژ لە باڵیۆزخانەی ئێكوادۆر لە لەندەن دەركرا، لە لایەن پۆلیسی بەریتانیاوە دەستگیركرا" و تاوەکوو دەبردرێتە بەردەم دادگای وێستمینستەر ماجیسترەیت لای پۆلیس دەمێنێتەوە.

هاوكات وەزارەتی دادی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بە تۆمەتی بڵاوكردنەوەی بەڵگەنامەی نهێنی ئەو ووڵاتە سكاڵای یاسایی لەسەر ئاسانژ -ی تەمەن 47 ساڵ تۆماركردووە، پێشتریش بەهۆی دۆسیەیەكی دیكەوە لە دادگای بەریتانیا بە كەفالەت ئازادكراوە.
لە ئێستادا حكومەتی بەریتانیا تاوتوێی بڕیاری ڕادەستكردنی ئاسانج بە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەكات و بەپێی تۆڕی هەواڵی بی بی سی بەریتانی، لە ئەگەری ڕادەستكردنی ئاسانژ بە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ڕووبەڕووی پێنج ساڵ زیندانی دەبێتەوە.

سەرەڕای ئەو دۆسیە یاساییانە، ئاسانژ بە تێوەگلانی لە تێكەڵبوونی ڕووسیا بە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ ساڵی 2016 تۆمەتبارە، كە لەرێگەی بەكارهێنانی زانیاری لە كۆمپیوتەرەكانی كلینتن و دیموكراتەكانەوە ئەو كارەی ئەنجامداوە و كاتێك لە تەمموزی هەمان ساڵدا وەزارەتی دادی ویلایەتە یەكگرتوەكان 12 بەرپرسی دەزگای زانیاری روسیای بە تۆمەتی هاككردنی ئەو كۆمپیوتەرانە تۆمەتباركرد، لە یەكێك لە بڕگەكانی سكاڵاكەدا ئەوە پشتراستكراوەتەوە ئەفسەرێك لەو ئەفسەرانە پەیوەندی بە ویكیلێكس-ەوە هەبوە. 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە