پەیامی کورد … دوای هەوڵی تیرۆركردنی كازمی، ئەمریكا بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە
پاش بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتەكان لەسەر هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ سەر ماڵی سەرۆك وەزیری عێراق (مستەفا كازمی)، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، ئاسودەین بە بیستنی ئەوەی سەرۆك وەزیران سەلامەتە، ئەم كارە ئاشكرا تیرۆریزمەی كە بە توندی ئیدانەی دەكەین، لە ناوجەرگەی دەوڵەتی عێراقدا ڕوویداوە، ئێمە لە نزیكەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی عێراق كە بەرپرسیارن لە چەسپاندنی سەروەری و سەربەخۆیی عێراق لە پەیوەندیداین و هاوكاریمان پێشكەش كردوون لە كاتێكدا لێكۆڵینەوە لەسەر ئەم هێرشە دەكەن.
بەڵێنەكانمان بۆ هاوبەشە عێراقییەكانمان لە بەردەوامە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پشتیوانی لە حكومەت و گەلی عێراقی دەكات.
بەیانانمەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا چەند كاتژمێرێك پاش ئەوە بوو كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە بە كاتی عێراق فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراو ماڵی سەرۆك وەزیری عێراق (مستەفا كازمی) كردە ئامانج كە سوپای عێراقی بە هەوڵێك بۆ كوشتنی كازمی ناودێری دەكەن، بەڵام كازمی زیانی پێنەگەیشتووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە