پەیامی کورد... دوای سه‌گه‌كه، ئیلۆن مەسک گۆڕانكارییه‌كی تری له تویته‌ر كرد
دوای ئه‌وه‌ی ئایکۆنی تویته‌ری له "چۆله‌كه‌یه‌ك"ه‌وه گۆڕی بۆ وێنەی سەگێک، پیتێكی ناوی كۆمپانیایه‌كه‌شی شارده‌وه.
ئیلۆن مەسک، ملیاردێری ئه‌مریكی و خاوه‌نی كۆمپانیای تویته‌ر له نوێترین كاره سه‌یره‌كانی، پیتی "W" ی‌له وشه‌ی "Twitter" به بۆیه شارده‌وه.
مه‌سك له‌و تابلۆیه‌كی له‌سه‌ر بنكه‌ی سه‌ره‌كی كۆمپانیاكه‌یه له شاری سان فرانسیسكۆی ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا، ئه‌و پیته‌ی له ناوی كۆمپانیاكه بۆیه كرد به‌جۆرێك وشه‌كه به‌مشێوه‌یه ده‌ركه‌وتووه "Titter".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مه‌سك وێنه‌ی ناوی كۆمپانیاكه‌ی دوای گۆڕانكارییه جێ مشتومڕه‌كه‌ی، بڵاوكرده‌وه.
ئه‌م كاره‌ی مه‌سك دوای ئه‌وه دێت كه له ماوه‌ی رابردوودا ئایکۆنی كۆمپانیاكه‌ی كه "چۆله‌كه‌یه‌ك" بوو، به وێنەی سەگێک گۆڕی و سەگەکە نیشانه‌ی ئایکۆنی دراوێکی ئەلیکترۆنییە بەناوی دۆجکۆین.
به‌پێی لێكدانه‌وه‌كان سەگەکە هەمان ئەو جۆره‌یه کە نیشانه‌ی ئایکۆنی دراوێکی ئەلیکترۆنییە بەناوی دۆجکۆین و ده‌وترێت ئیلۆن مەسک، خاوه‌نی كۆمپانیای تویته‌ر پشتیوانی لێ دەکات.
هاوكات لەگەڵ ئەو هەنگاوەی تویتەریش، بەهای دراوی دۆج کۆین بە رێژەی زیاتر لە 30٪ بەرزبووەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە