پەیامی کورد... ئیلۆن مەسک: پێگەی X.com ناونیشانی نوێی تویتەرە
ئیلۆن مەسک ڕایگەیاند کە لۆگۆی نوێی تویتەر بە ناوی X لە درەنگانی شەوی یەکشەممە بۆ دووشەممە نیشاندەدرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، http://X.COM بووەتە ناونیشانی نوێ بۆ تویتەر جگە لە ناونیشانی ئێستای.
ماسک کە خاوەنی کۆمپانیای تویتەرە، پێشتر رایگەیاند کە بەکارهێنەرانی تۆڕەکە ماڵئاوایی لەو باڵندەیە دەکەن کە نوێنەرایەتی لۆگۆ و هێمای بازرگانیی تویتەر دەکات، بۆ ئەوەی لۆگۆیەکی نوێ جێگەی بگرێتەوە.
ماسک لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی، بەم زووانە ماڵئاوایی لە براندی تویتەر دەکەین، هەروەها بیر لەوە دەکاتەوە باڵندەکە بە ئێکس بگۆڕێت، کە تێیدا بەرجەستەکردنی ناتەواوی مرۆڤ دەبێت، ئەمەش وای لێدەکات ناوازە بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە