دوو بەرپرسی داعش لە سەلاحەدین دەستگیر کران

دوو بەرپرسی داعش لە سەلاحەدین دەستگیر کران

پەیامی کورد … دوو بەرپرسی داعش لە سەلاحەدین دەستگیر کران

هێزە ئەمنییەكانی عێراق لەسنووری پارێزگای سەڵاحەددین دوو بەرپرسی مەترسیداری داعشیان دەستگیر كردووە.

بەپێی زانیارییەكانی خانەی راگەیاندنی جەنگی، یەكێك لەبەرپرسە مەترسیدارەكانی داعش لەناحیەی حەمرین دەستگیركراوە كە كاری ئامادەكردنی مەفرەزەكانی داعش بووە لەدژی هێزەكانی سوپای عێراق و خۆراك و دەرمان و پیتاكیشی بۆ ئامادەكردوون.

هەروەها لەقەزای تكریتیش یەكێكی تریان دەستگیركردووە كە بەرپرس بووە لە دیوانی عەقاراتی داعش كە ئەركی دانانی خاڵی پشكنینی كاتی بووە، هاوكاتیش بەرپرسی ئاودیوكردنی نەوت و گازو پێكهاتەكانی بووە بۆ بەرژەوەندی داعش

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە