دوو سەربازی دیکەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژران

دوو سەربازی دیکەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژران

پەیامی کورد... دوو سەربازی دیکەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژران

وەزارەتی بەرگریی تورکیا، کوژرانی دوو سەرباز و برینداربوونی سێ سەربازی تری وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی «چڕنووک-قووفڵ»، دوو سەربازیان کوژراوە، سێ سەربازی تریش برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

بەڵام ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە بڵاوی کردەوە، لە چالاکییەکانی گەریلاکاندا لە باکوور و باشووری کوردستان ١١ سەربازی تورکیا کوژراون و شەشی دیکەش برینداربوون

سوپای تورکیا لە ١٨ی نیسانی ئەمساڵەوە لەشکرکێشیی «چڕنووک-قووفڵ» ی لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین و باسیان و مەتینا، لە هەرێمی کوردستان، دژی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەستپێکردووە و تا ئێستاش لەشکرکێشییەکە بەردەوامە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە