دوو سەربازی تورکیا لە باکووری سووریا کوژران

دوو سەربازی تورکیا لە باکووری سووریا کوژران

پەیامی کورد... دوو سەربازی تورکیا لە باکووری سووریا کوژران

وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی دوو سەربازی وڵاتەکەی لە باکووری سووریا ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، دوو سەربازی سوپاکەی بە ناوەکانی مەرت ئۆتال و مەولوود یۆغورتچو لە باکووری سووریا، لەو ناوچەیەی تورکیا بە قەڵخانی فورات ناوی دەبات، کراونەتە ئامانج. دوای برینداربوونیان سەربازەکان گەیێندراونەتە نەخۆشخانە و دواتر گیانیان لەدەستداوە.

تورکیا ڕایگەیاندووە، ئەو دوو سەربازە بە تەقەی یەکینەکانی پاراستنی گەل - یەپەگە - پێکراون. تاوەکوو ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی لەمبارەیەوە لەلایەن یەپەگەوە بڵاونەکراوەتەوە.

تورکیا سێ جار لەڕێی ئۆپەراسیۆنەوە و بە بیانووی پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانی چووەتە نێو خاکی سووریا. ئابی 2016 سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی «قەڵخانی فورات» ی لە دیوی بەشی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا بەرەو باکووری سووریا دەستپێکرد و ناوچەکانی ئەلباب، ڕاعی و عەززازی سەر بە پارێزگای حەلەبی کۆنترۆڵکردن. تورکیا باسی لەوە کرد کە ئۆپەراسیۆنەکەی لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی داعشدا کردووە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە